ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە پێویستیی جێبەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i311487-ڕاپۆرتی_ناوەندی_توێژینەوەیی_ئەمریکا_سەبارەت_بە_پێویستیی_جێبەجێ_کرانی_بەرنامەی_تۆکمەی_هەنگاوی_هاوبەش
ناوەندی توێژینەوەیی ڤیلسۆنی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا نووسی؛ بە پێی یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان؛ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەبێ پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئەم وڵاتە و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک، بە پێی ڕاپۆرتە جۆربەجۆرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پشت راست بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2017 10:03 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەیی ئەمریکا سەبارەت بە پێویستیی جێبەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش

ناوەندی توێژینەوەیی ڤیلسۆنی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا نووسی؛ بە پێی یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان؛ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەبێ پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئەم وڵاتە و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک، بە پێی ڕاپۆرتە جۆربەجۆرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پشت راست بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ناوەندی توێژینەوەیی ڤیلسۆن ڕۆژی شەممە لە راپۆرتێکدا نووسی ؛ خۆبواردنی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پشت ڕاست کردنەوەی دەوریی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، دەبێتە هۆی تەرئیک کەوتنەوەی ئەم وڵاتە لە جیهاندا.

ئەم ناوەندی توێژینەوەییە، بە بەڵگە هێنانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نیوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک، هەروەها جەختی کردەوە لە سەر پێویستیی پشت ڕاست کرانەوەی دەورەیی (سێ مانگ جارێ)ی پێەندی بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پێی یاسای پەسەن کراوی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە تا ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ دەرفەتی هەیە تا پێبەند بوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش پشت ڕاست بکاتەوە.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە.

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی بە پەیمانێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.