تشرینی دووه‌م 06, 2017 12:36 Asia/Tehran
  • کۆریای باکووری دانووستان لەگەڵ  ئەمریکا لە بارەی توانایی ناڤۆکی خۆی ڕەدکردەوە

کۆریای باکووری دانووستان لەگەڵ ئەمریکای لە بارەی بەرنامەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی ئەو وڵاتەی ڕەدکردەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ (دووشەممەی) ئیرنا، کۆریای باکووری لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: چەک وچۆڵی ناڤۆکی ئەو وڵاتە سەرەکیترین لەمپەری شەڕهەڵایساندنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە نیمچە دوورگەی کۆریا دایە و پیونگ یانگ لەوە چاوپۆشی ناکات .

 پیونگ یانگ لەم بەیاننامەیەدا بەڕەخنە گرتن لە هەڵس وکەوتی دووفاقانەی ئەمریکا لەمەڕ پێشگرتن لە تووندو تیژی لە نیمچە دوورگەی کۆریا ڕایگەیاند: ئەمریکا دەبێ بە وەلانانی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی دژی کۆریای باکووری، سیاسەتی لەناو چوونی توانایی ناڤۆکی پیونگ یانگیش بوەستێنێت.

کۆریای باکووری بە جاران ڕایگەیاندووە پەرەی بەرنامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە ئەنجامی هەڕەشە وگوڕەشەو بایکۆتەکانی واشنگتۆنە.

پیونگ یانگ بڕوای وایە توانایی باڵای بەرگرییانەی ناڤۆکی کوریای باکووری تەنیا هۆکاری پێشپێگرانەی ئەمریکایە لە پەلامار بۆ سەر کۆریای باکووری .

 واشنگتۆن و هاوپەیمانەکانی کە ڕۆلێکی  کاریگەریان هەیە لەمەڕ تاوسەندنیی ئالۆزییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا دا ، بەردەوام خوازیاری ڕاگرتنی تاقیکارییەکانی سەربازی و ناڤۆکی کۆریای باکوورین.  ترەمپیش هەر ئێستا لە سەفەری ١٢ ڕۆژەی بۆ ناوچە لە ژاپۆن دایە و سبەێنی سەردانی سیئول دەکات .

سەرپەیڤ