سوزان ڕایس: چوونەدەری ئەمریکا لە "بەرجام" گەمژانەیە
نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەر چەشنە هەوڵی دەوڵەتی "دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ چوونە دەر لە "بەرجام" ی وەک " ئەوپەڕی نەزانیی" زانیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر،" سوزان ڕایس" ڕۆژی سێی شەمە جەختیکرد چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام دەبێتە هۆی تەریک کەوتنی ئەو وڵاتە . نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: کردەوەکانی دۆناڵد ترەمپ زەبری لە جێگەی وڵاتەکەی داوە لە ئاست جیهان دا .
بەر لەوەیش زۆرێک لە کاربەدەستانی ئەمریکایی لە وان" جەیمز ماتیس" وەزیری بەرگری و "ڕیچارد هاس" سەرۆکی ئەنجوومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەیی ئەمریکا لە هەڵوێستەکانی ترەمپ بەرامبەر بەرجام ڕەخنەیان گرتبوو.
دۆناڵد ترەمپ هەینی ١٣ ئۆکتۆبر بێ سەرنجدانیی هەشت ڕاپۆرتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کەلەوان دا پێبەندی ئێران بە بەرجام داکۆکی لەسەر کراوە ،ڕایگەیاند پێبەندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش تەیید ناکاتەوە . دوای کردەوەی ترەمپ کە بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننی نێو دەوڵەتی ئەنجامی گرتوو، کۆنگرەی ئەمریکا ٦٠ رۆژ دەرفەتی دەبێت تا لە بارەی بەڕێوە بردنی دیسانەوەی بایکۆتەکان کە بەرێوە چوونیان بە گوێرەی بەرجام ڕابگیردرێت بڕیار بگرێت . ئەوە لە کاتێک دایە کە کۆنگرە بەگەڕانەوەی بایکۆتەکان دەنگ بدات، ئەمریکا لە بەرجام دێتەدەرەوە.
" ترەمپ" بەردەوام" بەرجام" وەک ڕێککەوتنێکی سامناک زانی و خوازیاری تێکدانی ئەوە، بڕیارێک کە بەرەوڕووی ڕەخنەی بەربڵاوی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی لەوان لایەنەکانی دیکەی بەرجام (بەریتانیا،فەرەنسا، ڕوسیا، چین وئەڵمانیا) بۆتەوە .