داوای کۆشنەر بۆ دەرکرانی ژمارێک فەرمانبەری کەناڵی سی ئێن ئێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i314336-داوای_کۆشنەر_بۆ_دەرکرانی_ژمارێک_فەرمانبەری_کەناڵی_سی_ئێن_ئێن
جرێد کۆشنەر ڕاوێژکار و زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، داوای کرد لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای تایم وارنەر، ژمارێک فەرمانبەر وکارمەندی کەناڵی سی ئێن ئێن دەربکات لەبەر باش بڵاونەکردەوەی هەواڵەکانی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2017 09:37 Asia/Tehran
  • داوای کۆشنەر بۆ دەرکرانی ژمارێک فەرمانبەری کەناڵی سی ئێن ئێن

جرێد کۆشنەر ڕاوێژکار و زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، داوای کرد لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای تایم وارنەر، ژمارێک فەرمانبەر وکارمەندی کەناڵی سی ئێن ئێن دەربکات لەبەر باش بڵاونەکردەوەی هەواڵەکانی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، کۆشنەر لەگەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی کۆمپانیای"گەری گیزنبرگ" دیدار و نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند لەبارەی شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆری هاوپێوەند بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لەساڵی٢٠١٦ لەلایەن کەناڵی سی ئێن ئێن.

داوای زاوای سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دەرکردنی ژماارێک لە فەرمانبەرانی کەناڵی سی ئێن ئێن لە کاتێکدایە کە ناوبراو بەرلەوە، بۆ وەڵامدانەوە لەبارەی پەیوەندی گرتنی بە ڕووسەکان لە ڕۆژانی ڕکابەریی هەڵبژاردنەکانی ساڵی٢٠١٦، بۆ سێناو ئەنجومەنی نوێنەران بانگ کراوە.

دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی ئەمریکا، حکومەتی ڕووسیا تاوانبار دەکەن بە دەستتێدابوونی لە هەک کرانی سێرورەکانی پارتی دیموکرات لەڕەوتی ڕکابەریی هەڵبژاردنەکانی ساڵی٢٠١٦و هەوڵدان بۆ ڕەوت پێدان بە هەڵبژاردنەکان.

مۆسکۆ، هەردەم ئیدیعای بەرپرسانی ئەمریکی لەمەڕ دەسوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ساڵی٢٠١٦ی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە.