تشرینی دووه‌م 24, 2017 17:20 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ نیگەرانی زاڵێتی خوازی سەربازیی واشنگتۆن و هاوبەشەکانی لە نیمچەدوورگەی کۆریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: واشنگتۆن لەوەی کە پیونگ یانگ لەم دواییەدا هیچ تاقیکارییەکی مووشەکیی ئەنجام نەداوە، خۆشحال دێتەبەرچاو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی لەدیدار لەگەڵ تارۆ کانو وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە مۆسکۆ ڕایگەیاند؛ ڕووسیا داوا لە کۆریای باکوور دەکا بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان جێ بەجێ بکاو داوای چینیش ئەوەیە، بەڵام ئێمە لەهەمان  کاتدا نەیاری بەسەربازی کردنی ناوچە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکوورین.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕوو لە هاوشانە ژاپۆنییەکەی وتی: هەوڵدان بۆ کەڵک وەرگرتن لە لافاوی چەکەمەنی و چەکئامێر بەبیانووی پێش گرتن، قەبووڵنەکراوەو کردەکانی ئەمریکاو هاوبەشەکانی، بەتەواوەتی دژ بەوەیە وا دەبێ ئەنجام بگرێ.

لاڤرۆف وتی: مۆسکۆ نەیاری بەسەربازی کردنی ناوچە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی کۆریای باکوور و جێگیرکردنی بەشگەلێک لە سیستەمی دژە مووشەکیی ئەمریکا لەناوچەو خوازیاری دەسپێکرانەوەی دانوستانەکان لەگەڵ پیونگ یانگە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد؛ جێگیرکرانی مووشەکەکانی تاماهاوک لەخاکی ژاپۆن، پێشێلکرانی ڕێککەوتننامە چەکئامێرییەکانی نێوان ڕووسیاو ئەمریکایە.

لاڤرۆف وتی: ڕووسیا نیگەرانی ئەوەیە ژاپۆن ببێتە پێگەیەک بۆ بەهێزکرانی سەربازیی ئەمریکا لە ئاسیا.

سەرپەیڤ