داوای مەکرۆن لە عەرەبستان بۆ پچڕاندنی داکۆکی دراڤی ئەو وڵاتە لە گرووپە تیرۆریستییەکان
سەرۆک کۆماری فەڕانسە وتی: عەرەبستانی سەعوودی دەبێ داکۆکی دراڤی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بپچڕێنێ.
ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە رۆژی چوارشەممە لەدیمانە لەگەڵ فرانس ٢٤ ڕایگەیاند؛ پاریس پێڕستێکی لەناوی گرووپە ڕەشەکوژەکان خستەبەردەست بەرپرسانی سەعوودیا هەتا ڕیاز داکۆکییە دراڤییەکانی ئەوان بپچڕێنێ.
ئێمانۆئێل مەکرۆن لەو دیمانەدا لەبارەی ئێرانیش وتی: فەڕانسە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندا لەپەیوەندی دایەو پاریس پێبەند دەمێنێ بە بەڵێنییەکانی هاوپێوەند بە بەرجام.
سەرۆک کۆماری فەڕانسە هەروەها بەئیدانەکردنی کۆیلایەتی لە لیبیا وتی: ڕێگاچارەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی مرۆڤ لە لیبیا ، کردەی سەربازییە.
ئێمانۆئێل مەکرۆن لەدرێژەی قسەکانیدا وتی کە دەبێ بەهاوکاری ئیدارەی جیهانی کۆچبەریی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بواری گەڕانەوەی ئەو ئەفریقیاییانەی ئەمڕۆ لە کەمپەکان لە لیبیا رادەگیردرێن، بۆ وڵاتی زێدیان هەموار بکرێ.
لەم بەینەدا هەندێ راپۆر بڵاو بۆوە، لەمەڕ ئەوەی کە هاووڵاتیانی ئەفریقایی کە بۆ ڕزگاربوون لە ناجێگیریی، قەیران و هەژاری لە وڵاتەکانی خۆیان بەنیازی کۆچ کردن بۆ ئوروپان، لەسەر ڕێی سەفەرەکەیان لەلیبیا وەک کۆیلە دەفرۆشرێن.