کانونی یه‌که‌م 02, 2017 11:09 Asia/Tehran
  • داکۆکیی فەڕانسە لە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ڕایگەیاند، پاریس داکۆکی دەکا لە جێ بەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام).

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئاگنە رۆماتە ئیسپاین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە رۆژی هەینی وتی: پاریس داوایەکی نییە بۆ گۆڕین و یان دانوستانی دووبارە لەسەر بەرجام.

ئاگنە رۆماتە ئیسپاین وتیشی: هەموو لایەنەکان دەبێ پێبەند بن بە بەڵێنییەکانیان لەمەڕ بەرجامەوە.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پێشتر جەختی لەوە کرد کە دانوستانی دووبارە لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی نامومکینە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەردەم بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بە ڕێککەوتنێکی ترسناک ناودەباو خوازیاری تێکدانیەتی بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەی ترەمپە.

سەرپەیڤ