کانونی یه‌که‌م 02, 2017 16:17 Asia/Tehran
  • داکۆکی زۆربەی ئەمریکییەکان لە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ دەریخست، زۆربەی ئەمریکییەکان داکۆکی دەکەن لە جێ بەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی کۆ هەنگاو(برجام).

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەنجامی ڕاپرسیی دامەزراوەی برۆکینگز کە ئەمرۆ شەممە بڵاوکرایەوە، واپێشان ئەدات کە سەتا حەفتای ئەمریکییەکان لەسەر ئەو ڕایەن کە پێبەندبوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، لەئاراستەی بەرژەوەندیی و هێمانەیەتی نیشتمانیی ئەمریکادایە.

بەگوێرەی پەسەندکرانی کۆنگرەی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەر ٩٠ رۆژ جارێک دەبێ پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام پشت راست بکاتەوە ، کارێک کە ترەمپ رۆژی١٥ی ئۆکتۆبری٢٠١٧ لەئەنجامدانی خۆی بوارد و خستییە ئەستۆی کۆنگرە.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، کە لە دەقی بەرجامدا وەک تەنیا ناوەندی شیاو بۆ چاودێری بەسەر کردەوەی ئێران ناسراوە، تائێستا چەندین جار پێبەندبوونی تاران بەو ڕێککەوتنەی پشت ڕاست کردۆتەوە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەردەم بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بە ڕێککەوتنێکی ترسناک ناودەباو خوازیاری تێکدانیەتی بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەی ترەمپە.

سەرپەیڤ