کانونی یه‌که‌م 05, 2017 08:54 Asia/Tehran
  • موگرینی  : بەرجام  هی هەموو کۆمەڵگەی جیهانییە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا، بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجامی بە هی هەموو کۆمەڵگەی جیهانی زانی .

فێدێریکا موگرینی  ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژی تایبەت لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی یۆرۆ نیووز  پێی داگرت : ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران تەنیا هی  وڵاتێک نییە  بەڵکوو  ڕێککەوتنێکی کارامەیە کە هی  هەموو کۆمەڵگەی  جیهانییە  .

موگرینی وتیشی :  پێبەند بوونی ئێران بەم ڕێککەوتنە  لە هەموو ئەو نۆ ڕاپۆرتەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  پشت ڕاست کراوەتەوە کەوایە بەرجام بە هێزەوە درێژەی دەبێت.

بەرپرسی سیاسەتی  دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا  سەبارەت بە پێوەندی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی  ئەمریکا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا  وتی کە هەندێ جار دەکەوێتە بیری  تانەوتەشەری  هنری کسینجری وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆکایەتی  ریچارد  نیکسۆن  کە دەیگوت: بە دوای ژومارەی پێوەندی لەگەڵ ئەورووپا دەگەڕێ.

موگرینی سەبارەت بە سیاسەتی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر کۆریای باکووریش وتی : ئەم دامەزراوەیە  سەرباری هاوتەریبی لەگەڵ واشینگتۆن ، سێئول، توکیو، پیکەن  و مۆسکۆ،ڕێکخراوی نەتەوەکان بە تەنیا دامەزراوەیەک دەزانێ کە توانایی ئەوەی  هەیە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ  کۆریای باکوور خۆش بکات.

سەرپەیڤ