کانونی یه‌که‌م 23, 2017 09:56 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی بایکۆتی نوێی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دژی کۆریای باکوور

ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی ەرۆژی هەینی بە کۆی دەنگ بە واژۆکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی کۆریای باکوور ، بایکۆنی نوێی لە دژی ئەم وڵاتە لە کاردانەوە بە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئەم دواییانەی پیونگ یانگ جێبەجێ کرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیتێرز لە نیۆیۆرکەوە ، لەم بڕیارنامەیەدا ، ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان جەختی کردووەتەوە لەسەر قەدەخەبوونی سەتی نەوەدی هەناردەی لێکەوتەی نەوتیی بۆ کۆریا ی باکوور لە رێگەی دابەزاندنی بۆ 500 هەزار بەرمیل لە ساڵدا خوازیاری گەڕاندنەوەی کرێکارانی کۆریا باکوور بۆ ئەم وڵاتە لە ماوەی 12 مانگدا بووە .

بە پێی ئەم بڕیارنامەیە کە ئەمریکا ڕەشنووسەکەی ئامادە کردبوو هەروەها هەناردەی نەوتی خاوی خۆی بۆ کۆریای باکووریش بۆ چوار ملیۆن بەرمیل لە ساڵدا سنووردار دەکات .

لە هەمان کاتدا باڵوێزی ژاپۆن لە رێکخراوی نەتەوەکان گوتی : بڕیارنامەی نوێی ئەنجوومەنی ئاسایشی ریکخراوی نەتەوەکان لە دژی کۆریای باکوور بە دەنگی ئەرێی هەر 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش واژۆ کراوە  . ژاپۆن سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجوومەنی ئایاشی ریکخراوی نەتەوەکانی بۆ ئەم مانگە لە ئەستۆدایە .

نیکی هیلی باڵوێزی ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان دوای دەنگ وەرگرتن لە ئەنجوومەنی ئاسایش گوتی : ئەم بڕیارنامەیە پەیامێکی راشکاوانەیە بۆ باکوور لەمەڕ ئەوەی کە لانەکردنەوەی زیاتری ئەم وڵاتە لە داوانێودەوڵەتیەکان دەبێتە هۆی سزا و تەریک کەوتنەوەی زیاتری .

کۆریای باکوور 29 ی نوامبر لە وڵامی توند بوونی جموجۆڵەکانی دوژمنکارانەی ئەمڕیکا و هاوپەیمانانی ناوچەیی لە نیمچە دورگەی کۆریا ، موشەکێکی بالستیکی کیشوەر بڕی نوێی سەرکەوتوانە تاقی کردووەتەوە کە دەتوانی خاکی ئەمریکا بپێکێ .

کۆریای باکوور جەخت دەکاتەوە بەرنامە چەکەمەنیەکانی ئەم وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژکاریەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پێویستە . کۆریای باکوور هەروەها پرۆڤەی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا لە گەڵ کۆریای باشوور و ژاپۆن بە پێشەکیەک بۆ پەلاماری سەر ئەم وڵاتە دەزانێ .

سەرپەیڤ