ئامادەیی کۆریای باکوور بۆ هاویشتنی سەتەلایتێکی نوێ
کانونی یهکهم 26, 2017 13:13 Asia/Tehran
ڕۆژنامەیەکی کۆریای باشوور نووسی : کۆریای باکوور بەنیازی هاویشتنی سەتەلایتێک بە مووشەکێکی خۆجێییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فەرەنسا، ڕۆژنامەی جونگانگ ئیلبو، ی کۆریای باشوور بە گێڕانەوە لەسەرچاوەیەکی دەوڵەتی ئەم وڵاتە نووسی : کۆریای باکوور سەتەلایتی نوێی کوانگ میونگ سونگی 5ی تەیار بە کامێرا و کەرەستەی موخابراتی و پێوەندی بە ئامانجی دانان لە مەدار، تۆکمەوتەواو کردووە.
بەرلەمەش ڕۆژنامەی دەوڵەتیی رودونگ سینمونی کۆریای باکوور لەڕاپۆرتێک دا لەسەر مافی ڕەوای ئەم وڵاتە بۆ هاوێژرانی سەتەلایت و پەرەپێدانی بەرنامەی فەزایی پێداگری کرد و هاوێژرانی سەتەلایت لەلایەن پیونگ یانگی بەتەواوەتی بەپێی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی زانی.