کانونی یه‌که‌م 26, 2017 18:07 Asia/Tehran
  • پێداگریی کۆریای باکوور لەسەر خستنەڕووی سەنەد لەلایەن ئەمریکاوە

دیپلۆماتێکی کۆریای باکوور لە ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە ئەمریکا کرد، بێتوو سەنەدێک لەمەڕ ئیدیعاکەی لەبارەی دەسوەردانی پیونگ یانگ لە هێرشی سایبریی"واناکرای" لەدەست دایە، بیخاتە ڕوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئاسۆشوەیتدپرێس لە تۆکیۆ، پاک سونگ ئیل نێردراوی کۆریای باکوور لەڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ دووشەممە وێڕای بەپڕووپووچ زانینی ئیدیعای ئەمریکا لەمەڕ دەستتێدابوونی پیونگ یانگ لە هێرشی سایبریی واناکرای وتی: "واشنگتۆن، ئەو بابەتە بەئامانجی تاوپێدان و قووڵ کردنەوەی کێشەکان لەنیمچەدوورگەی کۆریا، دێنێتەئاراوە."

ڤایرۆسی واناکرای مانگی مای دزەی کردۆتەنێو بەسەدان هەزار کۆمپیوتەر لەسەرانسەری جیهان و بەشگەلێک لە ڕێکخراوی تەندروستیی نیشتمانیی ئینگلیزیشی فەشەل کردووە.

ڕاوێژکاری دەزگەی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا حەوتەی ڕابردوو لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری واڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوکرایەوە، نووسی؛ بەبڕوای حکومەتی ئەمریکا کۆریای باکوور لەهێرشی سایبری واناکرای دەستی بووە.

تام بۆسێرت پێی داگرت؛ هەندێ بەڵگەو سەنەد لەوبارەوە لەدەست دایە کە حکومەت و کۆمپانیا تایبەتییەکانی دیکەی وەک، بەریتانیاو مایکرۆسافتیش پشت ڕاستیان کردۆتەوە.

سەرپەیڤ