ئەنجوومەنی ئاسایش چوار گەمیی کۆریای باکووری بایکۆت کرد
ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی پێنجشەممە لەنگەر خستنی ٤ گەمیی کۆریای باکووریی کە تۆمەتی گواستنەوەی کاڵاو کۆتاڵی بایکۆت کراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرەو کۆریای باکوورییان لەسەرە ، لە هەموو بەندەرەکانی جیهان دا قەدەخە ڕاگەیاند.
ئەم قەدەخە کردنە لە سەر داخوازیی ئەمریکا بووە کە لە تەشکی پێڕستێکی داگری ١٠ گەمیی سەربە وڵاتانی جۆر بە جۆر ئاراستە کرا بوو، بەڵام بەسەرنجدانی ئەوەی کە بەرەوڕووی نەیاریەتی چین بووەوە هەرتەنیا بەم ٤ گەمییە بەرتەسک کرایەوە.
ژمارێک لەو گەمییانە کە لە پێڕستەکەی ئەمریکا دان، بە ئاڵای وڵاتانی " بێلیز"، چین ، پالائۆ، پاناما و هەروەها دوورگەی هۆنگ کۆنگ هات و چویان کردووە . ئەنجوومەنی ئاسایش تابە ئێستا لە بڕیارنامەی جۆر بە جۆر هەناردەو هاوردەی کاڵاو کۆتالێکی وەک بەردە ڕەژی، ئاسن، بەرو بووی دەریایی، پارچە وقۆماش و نەوتی بۆ کۆریای باکووری قەدەخە ڕاگەیاندووە.
کۆریای باکووری لەمانگەکانی ئەمدواییە بەجاران لە ژێر گوشاری ئەمریکا بە بیانووی ئەنجامدانی تاقیکاریی مووشەکی وناڤۆکییەوە لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپاوە بایکۆت کراوە .