کانونی یه‌که‌م 30, 2017 16:50 Asia/Tehran
  • ڕوسیا تاوانەکانی بنپێکردنی بایکۆتەکانی کوریای باکووری ڕەد کردەوە

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ئەم ئیدعایەی کە مسکۆ بایکوتەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدژی کوریای باکووری بنپێکردووە ، ڕەدکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاسوشێتید پرێس ، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ئەمرٶ شەممە بە دەرکردنی بە یان نامەیەک ڕایگەیاند ، مسکۆ بەشێوەی تۆکمە تەواو ودروست پێبەندی گه ڵاڵەی بایکوتەکان بووە. ئەم بەیان نامەیە لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتێک بڵاوکرایەوە کە تیدا ئیدعا کراوە نەوت هەڵگرەکانی ڕوسی لە چەند مانگی ڕابردوو سوتەمەنیان گەیاندووە بە نەوت هەڵگرەکانی کوریای باکووری . وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا بەبێ ئاماژەدان بە هیچ بابەتێکی ئاشکرا ڕایگەیاند ، بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرتەسکیەکان لەبارەی دەرکرانی نەوت بۆ کوریای باکووری داناوە بەڵام ئەوەی بە شێوەی تۆکمە تەواو قەدەغە نەکردووە. ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم دواییە بە داواکاری ئەمریکا لە کاردانەوە بە تاقیکاریەکانی موشەکی وناڤۆکی کوریای باکوور ، بایکوتەکانی دژە پیونگ ی تەشەنا پیداوەوناردنی نەوت وسوتەمەنی بۆ کوریای باکوور بەڕادەیەکی جیی سەرنج بەرتەسک کردووە.

سەرپەیڤ