پێداگری موگرینی لەسەر پێویستی جێ بەجێ کرانی بەرجام لەلایەن هەموو لایەنەکان لە ساڵی دووهەزاروهەژدەدا
بەپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا ڕایگەیاند دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری دوناڵد ترامپ بۆ تەییدنەکرانی هەمدیسانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ، کات وساتێکی دژوار بۆ چەند لایەنە خوازی بەدی هات.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ، فدریکا موگرینی ، بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا لە ڕاپۆرتی کاریی ساڵی دووهەزارو حەفدە کە لە ماڵپەرێ تاکی ناوبراودا بڵاوکرایەوە، بەرەڤانی لە بەرجامی لەم ساڵە دا کات وساتی دژوار بۆ چەند لایەنە خوزی ناوبردو پیداگری کرد کە ئەم یەکیەتیە هەروا بە هەوڵەکانی خۆی بۆ جێ بەجێ کرانی بەرجام لە لایەن هەموو لایەنەکان درێژە ئەدات.
موگرینی بە ئاماژەدان بە بەیان نامەیەک کە لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو لە کاردانەوە بە بڕیاری دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پشت ڕاست نەکرانی بەرجام بڵاوی کردەوە وهەروەها سەرۆکایەتیەکەی لەسەر کۆبوونەوەی کومسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە نیویورک لە مانگی سیپتەمبەر، وتی: لەو کۆبوونەوەیەدا ئێمە جاریکی تر پیداگریمان کرد کە ئێران خەریکی جێ بەجێ کرانی ڕیککەوتنی ناڤۆکی یە وئەم مەسەلە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نۆجار پشت ڕاستی کردووەتەوە. موگرینی پیداگری کردکە یەکیەتی ئورپا وەکوو دەسەڵاتێکی جی متمانە چەند لایەنە ، هەروا بۆ جێ بەجێ کرانی ڕیککەوتنی ناڤۆکی لەلایەن هەموولایەنەکان کار دەکات. یەکیەتی ئوروپا لە وتووێژەکانی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پێنج کۆیەک کە لەکۆتایی دا بووە هۆی مۆرکرانی بەرجام ، دەوری گرینگی گیڕا. شکستی بەرجام بەهۆی ئاکار وڕەفتارەکانی دوناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەکوو شکستی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپایش دەبێت چونکە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران یەکێ لە دەگمەنترین سەرکەوتنەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ئەم یەکیەتیە دێتە ئەژمار.