سناتۆری ئەمریکی : گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێران نابێ کاربکاتە سەر چارەنووسی بەرجام
سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی ئەنجومەنی سنا ، وتی : ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە لە ئێران نابێ کاربکاتەسەر بڕیاردان لەسەر چارەنووسی بەرجام .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، باب کورکێر سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی مەجلیسی سنا، ڕۆژی پێنج شەممە وتیشی : دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەبێ لە دووحەوتەی داهاتوودا سەبارەت بە درێژکردنەوەی لابردنی بایکۆتەکان بۆ ئێران، بەپێی بەڵێنی ئەمریکا لە بەرجام، بڕیار بدات .
سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی مەجلیسی سنا هەروەها هیواداری دەربڕی کە واشینگتۆن نەکەوێتە ژێرکارتێکەری ئاژاوەگێڕییەکان لە ئێران .
کورکر ڕێبەرایەتی هەوڵدانەکان لە کۆنگرە بۆ ئامادەکردنی گەڵاڵەیەک سەبارەت بە چاکسازییەکانی بەرجام بەپێی داواکاریی کۆشکی سپی، لە ئەستۆ دایە .
دوناڵد ترەمپ سێزدەی ئوکتوبەر وێڕای خۆ بواردن لە پشت ڕاست کردنەوەی پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام و هەڕەشەی چوونەدەری لەم ڕێککەوتنە، بڕیاردان لەبارەی بەرجامی سپاردە کۆنگرەی ئەمریکا کرد .