لاگریی ئەنجومەنی ئاسایش لە بەرجام
سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند لە بەرنامەی کۆ هەنگاو لاگری دەکات .
غەیرەت عومەر ئوف " سەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنا بەرجامی بە هۆکارێکی گرینگ بۆ ئاسایشی ناوچەیی زانی و وتیشی : ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی تا ئێستا 9 جار پێبەندیی ئێران بە بەڵێنەکانی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست کردەوە و ئێمە پێشوازی دەکەین لە پێبەندیی ئێران بەو بەڵێنگەلە . بەپ ێی یاسای پەسەن کراوی کونگرەی ئەمریکا لە ساڵی 2015 سەرۆک کوماری ئەو وڵاتە ئەرکمەندە هەر 90 ڕۆژ ڕاپۆڕتێک سەبارەت بە پێبەندی ئێران بە بەڵێنەکانی بەرجام بدات بە کونگرە و بایکوتەکانی هەڵپەسێرێتەوە . دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا 13 ئوکتوبری 2017 وێڕای خۆ بواردن لە پشت ڕاست کرانەوەی پێبەندیی ئێران بە بەرجام و هەڕەشە لە چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بڕیار گرتن سەبارەت بە ئەو پرسەی خستە ئەستۆی کونگرەی ئەمریکاوە . لە حاڵێکدا کە ئەگەر تڕەمپ خۆ ببوێرێ لە دووپات کردنەوەی هەڵوەشانەوەی بایکوتەکان دژی ئێران ئەمریکا لە بەرجام دەچێتە دەر .