پیداگری وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لەسەر پاڕاستنی بەرجام
وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا پیداگری کرد: بەرنامەی کۆهەنگاوی بەرجام ڕیییکەوتنێکی بەناوبانگە ودەبێ بپارێزرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕوێترز ، بوریس جانسون وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا ڕۆژی سێ شەممە لە وتاردانێکدا لە ئەنجومەنی سینای ئەم وڵاتە وتی: بەرجام یاهەمان ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ، پێشاندەری دەستکەوتی جیی سەرنجی سیپلۆماتیکە وئەم ڕێککەوتنە دەبێ بپارێزرێت. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتیشی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران زۆر گرینگە ووەها ڕێککەوتنێک دەبێ درێژەی پێ بدریت. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی دوناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پیداگری کرد: ئێمە هەروا لە دوستەکانمان لە کۆشکی سپیی داوادەکەین کە پێبەند بن بەبەرجام. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێزدەی ئۆکتۆبەری دووهەزارو حەفدە وێڕای خۆبواردن لە پشت ڕاست کرانی پێبەندی ئێران بە بەرجام وهەڕەشەبۆچوونەدەر لەڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، بڕیارگرتن لەبارەیەوە ی سپاردە کۆنگرەی ئەمریکا. ترامپ دەبێ نێوەکانی مانگی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە ، لەبارەی درێژ کردنەوەی لاچوونی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێران بەپیی وادەو بەڵینەکانی ئەمریکا لە بەرجام بڕیار بگریت. پاش ئەمەیش ، ژمارەیەک لە سەربازانی خانەنشین کراو، ئەندامانی کۆنگرەو دیپلۆماتەکان لەوان پەنجاو دوو کارناسی ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا لە نامەیەکدا لە دەوڵەتی دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوایان کرد ، ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران نەخاتە مەترسیەوە.