کانونی دوھەم 09, 2018 20:59 Asia/Tehran
  • وشداری دانی وەزیری پێشووی وزەی ئەمریکا لە بارەی چوونەدەر لە بەرجام

وەزیری پێشووی وزەی ئەمریکا ، لەبارەی شوێنهاتەکانی چوونە دەری یەک لایەنە ی ئەم وڵاتە لە بەرنامەی کۆهەنگاو( بەرجام )وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ' ئیرنست مونیز" وەزیری پێشووی وزەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەممە وتی ئێران ولایەنەکانی تری ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەتوانن بەبێ بەشداری ئەمریکا لەگەڵ ئەم ڕیککەوتنە بڕونە پێش. وەزیری پێشووی وزەی ئەمریکا وتی: ئەگەروابیت ئەم وڵاتە تەریک دەکەوێتەوە. بە قسەی وەزیری پێشووی وزەی ئەمریکا ، ئەگەر ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتن بچێتە دەرێ ئەمە یاریەکی دۆڕان - دوڕان بۆ واشنتۆن دەبێت. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێزدەی ئۆکتۆبەری دوهەزاروحەفدە وێڕای خۆبواردن لە پشت ڕاست کرانی پێبەندی ئێران بە بەرجام وهەڕەشەبۆ چوونە دەرلە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێڕان ، بڕیارگرتن لە بارەیەوە سپاردە کۆنگرەی ئەمریکا . ترامپ دەبێ نێوەکانی مانگی ژانێڤەری دووهەزارو هەژدە ، لەبارەی درێژ کردنەوەی لاچوونی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێران بە پیی وادەو بەڵینەکانی ئەمریکا لە بەرجام بڕیاربگریت. پاش ئەمەیش، ژمارەیەک لە سەربازانی خانە نشین کراو، ئەندامانی کۆنگرە ودیپلۆماتەکان لەوان پەنجاو دوو کارناسی ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا لە نامەیەکدا لە دەوڵەتی دوناڵد ترامپ داوایان کرد ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران نەخاتەبەر مەترسیەوە.

سەرپەیڤ