کانونی دوھەم 12, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • وشداری دانیی وەزارەتی دەرەوەی چین بە ئەمریکا

وتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی چین رۆژی هەینی بەوشداریی دان بە ئەمریکا ڕایگەیاندووە، پەسەند کرانیی بەرنووس گەلێک لە پێوەندیی لەگەڵ تایوان لە ئەنجوومەنیی نوێنەرانی ئەو وڵاتە ، بنپێکردنەوەی بنەمای چینی تاکانە دیتە ئەژمار .

بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا ،" لوکانگ" وتیشی، وڵاتەکەی  لەگەڵ ئەمریکا  خاوەنی گریبەستی هاوبەشە کە بەگوێرەی ئەوان ئەمریکا مافی نییە پیوەندیی لەم چەشنەی لەگەڵ تایوان دا هەبێت کە بنپێکەرەوەی بنەمای چینی تاکانەیە .

 لیژنەی دەرەوەیی ئەنجوومەنی نوینەرانی ئەمریکا ئەم حەوتەیە دوو پرۆژە یاسای پەسەند کرد کە بە گوێرەی یەکی  لەوان سەفەری کاربەدەستانی حکوومەتی لە نێوان تایوان و ئەمریکا هاسانتر دەبێتەوە .

 هاوکاتیش لە یەکێکی تر لە پرۆژە یاساکان ، پشتگری کراوە لە پەیوەسبوونی تایوان بەڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وەکوو چاودێر ، کە چین لەگەڵ ئەو دا ڕەزامەندی نییە .

 ئالۆزی لە نێوان چین و تایوان لە رۆژانی ئەمدواییە و دوای هەرەشەکانیی دیپلۆماتیکیی چینی لەمەر پەلاماری پێکەن بۆ سەر تایپە لەکاتی لەنگەر خستنی پاپۆرە جەنگییەکانیی ئەمریکایی لە بەندەرەکانی ئەم دوورگەیە زۆرتر بۆتەوە .

سەرپەیڤ