بەردەوامیی هەڵوێست گرتنی دژە بەرجامی ڤاشنگتۆن
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی هەڵوێستگرتنەکانیی دژە برجامی ڤاشنگتۆن ئیدعای کرد کۆنگرێس و کۆشکی سپی ، پێشکەوتنی باشیان لە بواری چاکسازی بەرجام دەستخستووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " هیتر نوئێرت" وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێی شەممە وتی کردەوەی حەوتەی ڕابردووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبەر ئەوەی بوو کە کاتی پێویست بۆ هاوکاریی زیاتری دەوڵەت و کۆنگرە لەمەڕ نووسینی یاسای تازە لەم بارەوە هەبێت .
"باب کرۆکر" سەرۆکی لیژنەی پێوەندییە دەرەوەییەکانی ئەمریکا یش بەر لەوە ئیدعای کردبوو کە لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا خەریکی ڕاویژە لە بواری چاکسازی بەرجام دا .
یەکێتی ئەوروپا و لایەنەئەوروپییەکانی بەرجام تابەئێستا ڕایانگەیاندبوو کە پێویستییەک نابین لەمەر گۆڕانی برگە کانی بەرجام دا .
کاربەدەستە ئێرانییەکانیش بەجاران جەختیان کردووە کە هیچ چەشنە گۆڕانێک و یان دانووستانی دیسانەوە لە بارەی بەرجام قەبووڵناکەن .