وشداریی ترەمپ بە شارەدارانی ئەمریکا لەمەڕ وەرگرتنی کۆچبەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i324037-وشداریی_ترەمپ_بە_شارەدارانی_ئەمریکا_لەمەڕ_وەرگرتنی_کۆچبەر
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وشداری داوە بە شارەدارانی ئەمریکایی کە پەنا نەدەن بە هیچ کۆچبەرێکی نایاسایی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2018 09:34 Asia/Tehran
  • وشداریی ترەمپ بە شارەدارانی ئەمریکا لەمەڕ وەرگرتنی کۆچبەر

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وشداری داوە بە شارەدارانی ئەمریکایی کە پەنا نەدەن بە هیچ کۆچبەرێکی نایاسایی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی شارەدارانی سەرانسەری ئەم وڵاتە وشداری شارەداران و کاربەدەستانی خۆجێی ئەو شارانەی کە ببنە داڵدە و پەناگەی کۆچبەرانی نایاسایی، دەبێ وەڵامدەر بن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی؛ ئەو شارانە یاسای فیدراڵ بنپێ دەکەن و ڕێگا دەدەن بە تاوانکارانی بیانی تا بە بێ هیچ کێشە و گرفتێک لەم وڵاتەدا هاتووچۆ بکەن.

ژمارێک لە شاروومەندانی نەیاری سیاسەتەکانی دژە کۆچبەریی "دۆناڵد ترەمپ" خۆیان بوارد لە بەشداری کردن لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی.