ھەڵوێستی سەیروسەمەرەی وەزیری دادی فەرانسا لە ھەمبەر عێراق
وەزیری دادی فەرانسا وێڕای خۆ ھەڵقورتاندن لە کاروباری نێوخۆیی عێراق، وتیشی: ئەگەر بێتوو بڕیاری ئێعدام بۆ ئەو چەند شارومەندەی فەرانسا جێبەجێ بکرێت کە تۆمەتی ھاوکاریی لەگەڵ داعش لە عێراقیان لە سەرە، فەرانسا کاردانەوە پیشان دەدات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، نیکۆڵ بلوبێت وەزیری دادی فەرانسا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: ئەگەر بێتوو ھەر توندڕەوێکی فەرانسی لە عێراق و سووریادا بڕیاری ئێعدامی بۆ دەر بکرێت، فەرانسا خۆی تێ دەگەیەنێت.
دوای ئەوەی کە دادگەیەکی عێراق لە ژانویەی ٢٠١٨ دا بۆ شارومەندێکی ئاڵمانی بە ڕەگەز مەغریبی لە بەر ئەندامەتی لە تاقمی تیرۆریستی داعش دا بڕیاری ئێعدامی دەرکرد، ھەگەری دەرچوونی وەھا بڕیارێک بۆ شارومەندانی تیرۆریستی سەربە وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش بەھێزتر بوو.
یەکێتیی ئەورووپا لەمێژە سیاسەتی نەیارەتی لەگەڵ سزای ئێعدامی گرتووەتەبەرو تەواوی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە سزای ئیعدامیان ھەڵوەشاندووەتەوە.
داواکاری گشتیی فەرانسا ڕایگەیاندووە: نزیکە٧٦٧ فەرانسی لەوانە ٢٩٥ ئافرەت لە عێراق و سووریادان. سیاسەتی دووفاقانەی ڕۆژئاوا لە خەباتی دژی تیرۆریزم بووەتە ھۆی پەرەسەندنی ئەم دیاردە نەگریسە. بە قسەی بەرپرسانی سووری، تیرۆریستانی سەربە وڵاتانی جۆربەجۆری ئەورووپی لەم وڵاتەدا بوونیان ھەیە.