کۆریای باکووری : ئەمریکا حەز بە چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک کۆریا ناکات
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باکووری ڕایگەیاند: ئەمریکا گرینگترین لەمپەری سەر ڕێگای چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک کۆریایە.
ڕۆژنامەی (ڕۆدێنگ سینمۆن)ی کۆریای باکووری ڕۆژی دووشەممە بە گێرانەوە لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە نووسی: ئەمریکا لەوەتەی کە کۆریای باکووری و کۆریای باشووری بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانیان خەریکی دانوستانن، لەمپەر نانەوەی دەست پێ کردووە.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆریای باکووری وێڕای ئیدانەکردنی بایکۆت و گوشارە ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سیەر پیونگ یانگ پێی داگرت: ئەمریکا ھۆکاری ناپاوەجێییە لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.
سەرەنجام دوای چەند ڕۆژ ڕاوێژو دامەزرانی پەیوەندیی تەلەفۆنی لە نێوان ھەردووک کۆریا، دانوستانی نوێنەرانی پایەبەرزی کۆریای باشووری و باکووری لە گوندی سەرسنووریی (پانمونجوم) کۆریای باشووری کە بە یانەی ئاشتیی دوو وڵات ناودارە، بەڕێوەبراو ھەردووک لا لە بارەی ناردنی کاروانی وەرزشیی کۆریای باکووری بۆ یارییەکانی ئولەمپیکی زستانەی پیونگ چانکی ٢٠١٨ و چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک کۆریا باس و وتووێژیان کرد.
بیست و سێھەمین خولی کێبەرکێکانی ئولەمپیکی زستانە لە نۆھەم ھەتا بیست و پێنجی فڤریەو دوانزەھەمین خولی کێبەرکێکانی پارائولەمپیکی زستانەش نۆھەم ھەتا ھەژدەی مارس لە شاری پیونگ چانکی کۆریای باشووری بەرپا دەکرێت.