سەناتۆری ئەمریکایی لێدوانی نەتانیاهۆ لە بارەی بەرجامی بە نادروست وەسف کردووە
سەناتۆری ئەمریکایی، لێدوانەکانی نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بارەی بەرجامی بە تەواوەتی نادروست وەسف کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "دایان فاینستاین" نوینەری دیمۆکراتی سەنای ئەمریکا رۆژی سێی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند "بێنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لیدانیکی لە بارەی رێککەوتننی ناڤۆکی ئێران کرد کە لارێکەرەوە و بەتەواوەتی نادروست بوو.
نوێنەری دیمۆکراتی سەنای ئەمریکا ، لە درێژەی قسەکانی دا وتیشی دۆنالد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بڕیار دان لەبارەی چارەنووسیی ئەم ڕێککەوتننە، کەڵک وەربگرێت لە لێکدانەوەکانیی ئیتلاعاتی وردانە. نەتانیاهۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی ئابووری لە داڤووسی سوئیسرا ئیدعای کرد بوو ڕیککەوتنیی ناڤۆکی بە ئێران دەرفەت ئەدات لە درێژەی ٨ تا ١٠ ساڵی داهاتوو ئۆرانیۆمی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی ١٠٠ تا ٢٠٠ بۆمبای ناڤۆکی ، وەبەربێنێت .
فاینستاین ، جەختیکرد، تاوتۆێکردنەکانی کۆمەڵگای ئیتلاعاتی ئەمریکا و ئاژانسی نیو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکیی نیشان ئەدات ئێران بە تەواوی پێبەندی ئەرکەکانیی بووە . سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ،لە بارودۆخیک دا بانگەشەکانی دژی ئێرانی دەهێنێتەو ئاراوە کە ڕژیمی ئیسرائیل بە پشتگری ئەمریکا خاوەنی جببەخانەی ناڤۆکییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا . ڕژیمی زایۆنی ، هەروەها خۆیبواردووە لە ئیمزا کردنیی ڕیککەوتننامەی قەدەخەی پەرەی چەک و چۆڵی ناڤۆکی " ئین پی تی" .