شوبات 09, 2018 10:49 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور  و پەرەدە لادان لە سەر مووشەکی کیشوەربڕی نوێ

کۆریای باکوور ڕۆژی پێنجشەممە پەردەی لادا لە سەر پێشکەوتووترین مووشەکی بالستیکی کیشوەربڕی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە تەلەڤزیۆنی کۆریای باکوور، پیونگ یانگ لە نمایشی سەربازی ڕۆژی پێنجشەممەی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتەدا ، پێشکەوتووترین مووشەکی بالستیکی کیشوەریڕی کۆریای باکووری خستۆتە بەرچاو.

ئەم ڕێ و ڕەسمە بە بۆنەی حەفتاهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی سوپا و بە ئامادەبوونی "کیم جونگ ئون" Kim Jong-un  ڕێبەری کۆریای باکوور بەڕێوە چوو.

ئەم نمایشە پێش دەسپێبوونی فەرمیی یارییەکانی ئۆلمپیکی زستانیی کۆریای باشوور بەڕێوە چوو. ژێدەرە هەواڵییەکانی کۆریای باکوور ڕایانگەیاند نیشان دانی ئەو مووشەکە پێشکەوتووانە لەو مانۆڕە پیشاندەری ئەوەیە کە ئەم وڵاتە بە هیچ لەونێ نایهەوێ وازبێنی لە بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی.

ڕێبەری کۆریای باکوور ڕاشکاوانە رایگەیاندووە ئەم وڵاتە بە پەرەپێدانی بەرنامە سەربازییەکانی خۆی توانیویەتی جم و جۆڵەکانی دوژمنانی پووچەڵ بکاتەوە.

پیونگ یانگ بەردەوام بە ڕەخنە لە ئەمریکا لەبەر ئامادەبوونی سەربازی و بەڕێوەبردنی مانۆڕی جۆربەجۆر لە شێوەدوورگەی کۆریا، واشینگتۆن تۆمەتبار دەکات بە پەرەپێدانی کێشە و ناکۆکی لەم ناوچەیەدا.

بیست و سێهەمین خولی ڕکابەرایەتیی ئۆلمپیکی زستانیی (٩ تا ٢٥ی فێڤرییەی ٢٠١٨) لە کۆریای باشوور دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ