نیگەرانی سەناتۆرە ئەمریکاییەکان ئەگەری رێککەوتنیی ناڤۆکی واشنگتۆن و ڕیاز
ئەندامی سەنای ئەمریکا لە بارەی ئیمزای ڕیککەوتننامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە و عەرەبستانی سەعوودی نیگەرانی دەربڕیوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا؛ " ئید مارکی" سەناتۆری دیمۆکرات لە ویالەیەتی ماساچۆسێتی ئەمریکا لە سەنای ئەو وڵاتە بە جەختکردنەوە لە سەر خۆبواردنی ئەمریکا لە ئیمزای ڕێککەوتنیی هاوکاری ناڤۆکی لەگەڵ عەرەبستان، وتی: دەولەتی "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕیککەوتننامەی پەرەنەدران بە چەکی ناڤۆکی لەگەڵ عەرەبستان دا ئیمزا بکات .
مارکی لە نامەیەک روو لە ڕێکس تیلێرسوون ، ڕیک پێری وەزیرانی دەرەوە و وزەی ئەمریکا جەختیکرد: هەر ڕیککەوتنێک دەبێ داگری ئەرکمەند بوون لەمەر پەرە نەدان بە چەکی ناڤۆکی بێت لە نێوان ئەمریکا و عەرەبستان دا . عەرەبستان هۆگری خۆی بۆ دەستپێکردنیی بەرنامەی ڕۆنانی ڕیئاکتۆری ناڤۆکی ڕاگەیاندووە بڕیارە سەرەتاکانی مانگی مارچی ٢٠١٨ لیستەیەک لە ناوی بەشگە گەلیک بڵاو بکاتەوە کە دەتوانن بۆ ئامادەبوون لەم گەڵالەیە پێکەوە ململانێ بکەن .
جگە لە بەشگەی ئەمریکایی "وێستینگ هاوس" ، چەند بەشگە لە ڕوسیا ، فەرەنسا، چین و کۆریای باشووریش هەوڵ ئەدەن لە رۆنانی ڕیئاکتۆرەکانی ناڤۆکی دا لەگەڵ ڕیاز هاووکاری بکەن.
بە وتەی چەند میدیایی ئەمریکایی ،" محەممەد بن سەلمان:، پاشمیری عەرەبستانی سەعوودی سەرەتاکانیی مانگی مارچی ٢٠١٨ سەردانی ئەمریکا دەکات تا لەگەڵ " دانالد ترەمپ" دیدار بکات. هەڵبەت هێشتا سەرچاوە ئەمریکایی و سەعوودییەکان ئەم دیدارەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە .