ئادار 06, 2018 14:59 Asia/Tehran
  • ئامانۆ: شکست هێنانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی شکستێکی گەورە بۆ سیستەمی تاقی کردنەوەی ڕاستی لە گۆڕەپانی ئەتۆمی جیهان دەبێ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بە ئاماژە بەوەی کە "ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک دەسکەوتێکی گەورە بۆ سیستەمی تاقی کردنەوەی ڕاستی لە گۆڕەپانی ئەتۆمی جیهانە جەختیشی کرد: بەرەوڕووی شکست بوونەوەی ئەم ڕێککەوتننامەیە، شکستێکی گەورە بۆ سیستەمی تاقی کردنەوەی ڕاستی لە گۆڕەپانی ئەتۆمی جیهان دەبێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "یوکیا ئامانۆ" ڕۆژی دووشەممە لە کۆوونەوەی پرسیار و وەڵام پاش خوێندنەوەی بەیاننامەی ئاژانس وتی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و  وڵاتانی پێنج کۆ یەک و جێبەجێ کردنی  و پێبەند بوونی ئێران بەو بەڵێنانەی لە و ڕێککەوتننامەیەدا بۆی دیاری کراوە، دەسکەوتێکی گەورە بۆ سیستەمی تاقی کردنەوەی ڕاستی لە گۆڕەپانی ئەتۆمی جیهانە، کەوایە بێتوو ئەو ڕێککەوتنە تووشی شکست بێ، ئەوە شکستێکی یەکجار گەرە دەبێ.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە کەم بایەخ زانینی ناڕەزایەتیی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتی: کارناسانی ئاژانسی ئەتۆمی سێ هەزار ڕۆژ لە ئێراندا بوون و گەڕان و  پشکنینێکی ورد و درووست و بێ وچانیان ئەنجام داوە، بەم حاڵەشەوە ئەوەی کە لایەنەکانی دیکە چ بۆچوونێکیان سەبارەت بەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە هەبێ ئەوە ئیدی پێوەندی بە خۆیانەوە هەیە.

"یوکیا ئامانۆ" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، (IAEA) ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە کۆبوونەوەی دەسپێکی ئەنجومەنی بڕیاردەران پێداگری کرد کە ئاژانس زیاتر لە دوو ساڵە کە خەریکی تاقی کردنەوەی راستی و درووستی چاوەدێریی تۆکمە و تەواو بە سەر جێبەجێ کرانی بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی ئێران لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشە.

ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئیستا لە هەموو ٩ راپۆرتی فەرمیی خۆیدا پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی پشت راست کردۆتەوە. بەڵام بەو حاڵەشەوە ئەمریکا سوور و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ئێران پێبەند نییە بەو ڕێککەوتننانەمەیە.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە.

 

سەرپەیڤ