نەتانیاهۆ : بەرجام چێ سازی بکرێت یان هەڵوەشێتەوە
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی رۆژی سێ شەممە لە دیداری لەگەل رێبەرانی کۆنگرەی ئەمریکا هاوڕەوت لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە بەردەوام خوازیاری تێکدانیی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاو هاوبەشە وتی : بەرجام چاکسازی و یان هەڵوەشێتەوە .
بە وگێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " بنیامین نەتانیاهۆ" رۆژی سی شەممە دوای ووتاردانیی لە " لیژنەی کاروباری گستی ئەمریکا - ئیسرائیل" ئیپەک، لەگەل\ڵ ژماریکی زۆری یاسادانەرانی ئەمریکایی و ریبەرانی دیمۆکرات و کۆماریخوازی ئەمریکا لە وان" میچ مەک کانێل" ڕیبەری زۆرینەی کۆماریخواز لە سەنا،"چاک سومەر" ڕێبەری کەمایەتی کۆماریخوازی سەنا و "پۆل رایان" سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد .
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەم دیدارانە بە ئیدعای ئەم بابەتە کە بەرجام کەم وکۆری زۆری هەیە لە کاربەدەستە ئەمریکاییەکان داوایکرد هاوڕەوت لەگەڵ نەهێستنەوەی ئەم کەم و کۆرییە هەوڵ بدات
"نەتانیاهۆ " وتیشی ئەگەر ئەم کەم و کۆرییانە چارەسەر نەکرێت بەرجام دەبی هەڵوەشێتەوە .
سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بەر لەوەیش بە جاران خوازیاری چاکسازی و یان گەر گونجاو بێت هەڵوەساندنەوەی بەرجام بووە .
ترەمپ بە ئیدعای ئەوەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی تەنیا قازانج و بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران دابین دەکات خوازیاریی گۆرینی بەرجام هاوڕەوت لەگەڵ قازانجەکانی واشنگتۆنە.
ئەوە لە حالێکدایە کە " فیدریکا مۆگرینی" بەر پرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەوروپا و لایەنەکانی دیکەی بەرجام بەجاران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە " بەرجام" هی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتییە وتوویانە، ئەمە ڕێککەوتنیک نییە کە دوو لایانە ڕێک وپێک کرابێت و بتوانن گۆڕانێک لەو دا بەدی بینن.
ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک (بەریتانیا ، فەرنەسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا ) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ ەوە جێبەجێکراوە .