پاشەکشەی ماکرۆن تا باشتر بوونەوەی ڕەوشی شپرزەی زیندانەکانی فەرەنسا
گوشاری کۆرو نیوەندی مافی مرۆڤی لە بارەی ڕەوشی شپرزەی زیندانەکانی فەرەنسا بووەتە هۆی ئەم بابەتە کە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەم بوارە دا چاکسازیگەلێک ئەنجام بدات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆێتێرز؛ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای سەردانی زیندانی "فرن" لە گردو پەری پاریس، فەرمانی بە کار گرتنی ١١٠٠ پۆلیس و زیندانبان و ١٥٠٠ ڕاویژکاری لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە دەرکرد.
ئەم بریارە دوای ناڕەزایەتی پۆلیس و زیندانبانەکان لە بارەی ڕەوشی کاری و باشتر بوونەوەی کەرەستەکان و گوشاری کۆر ونیوەندی مافەوانی ئەنجام دراوە.
بە فەرمانی ماکرۆن هەروەها بریارە حەوت تا دەهەزار زیندان لە فەرەنسا بەکەونە گەڕ.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەر وەها لە درێژەی چاکسازی دادەڤانی لە دادگوستەری ئەو وڵاتەیش داوایکرد سزادانەیی واوە قوورس لە ماوەی زەمەنی کورت دا لەبەر چاو بگرن و سزادان گەلێک بە بێ زیندانی کردنی کەسی تاوانبار لە بەر چاو بگرێت .
خالی گرنگ ئەمەیە لەم چاکسازییانە ئاماژەیەک بە خۆ کوژی زیندانیانی لەزیندانەکانی ئەوروپای هەیە .
ئاماری باڵای خۆکوژییەکان لە نێوان زیندانیان، لەبەر چاو نەگرتنی مافەکانی زیندانیان، گەشەی رۆژبۆ رۆژی زیندانی و کەمبوونی ئیمکانات لە زیندانەکانی فەرەنسا بووەتە هۆی ئەم کێشەیە کە ئەم وڵاتە لە کۆمیسێری مافی مرۆڤی ئەنجومەنی ئەوروپایی کارتی سوور وەربگرێت.