ئادار 10, 2018 11:29 Asia/Tehran
  • مەکرۆن ڕوو لە ترەمپ: لەشەڕی تیجارییدا هەمووان دۆڕاون

ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە دوێشەو(هەینی) لە پەیوەندیی تەلەیفونی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوشانە ئەمریکییەکەی پێی داگرت: چوونەسەری نرخنامەی هاوردەی پۆڵاو ئەلمنیۆم(فافۆن) بۆ ئەمریکا، مەترسیی سەرهەڵدانی"شەڕێکی تیجاری" بەدواوەیە کە هەموو لایەنەکان تێیدا دۆڕاو دەبن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، مەکرۆن لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا وتی: یەکێتی ئوروپا بەڕوون و ئاشکراو لەبار وەڵامی گشت ئەو شێوازانە دەداتەوە کە نامونسیفانەو یان لەدژ یاساوڕێساکانی تیجارەتی نێودەوڵەتیین.

ترەمپ ڕۆژی پێنج شەممە سەرباری وشدارییە نێودەوڵەتییەکان، فەرمانی جێ بەجێ کرانی بردنەسەری نرخنامەی هاوردەی ئەلمنیۆم و پۆڵا بۆ ئەمریکای واژۆ کرد.

بەپێی ئەو فەرمانە، نرخنامەیەکی سەتا٢٥ی خراوەتە سەر هاوردەی پۆڵا ونرخنامەی سەتا دەش لەسەر هاوردەی ئەلمنیۆم بۆ ئەمریکا ، دانرا.

ترەمپ دوو وڵاتی کەنەداو مەکسیک کە هاوبەشەکانی ئەمریکان لەڕێککەوتننامەی تیجارەتی ئازادی ئەمریکای باکوور(تفتا) ، لە زیادکردنی ئەو نرخنامانە هەڵاوارد.

ترەمپ لەم دواییەدا ڕایگەیاندبوو، لەهەوڵی دانانی نرخنامە لەسەر هاوردەی پۆڵاو ئەلمنیۆم بۆ ئەمریکایە.

تائێستا زۆربەی بەرپرسان وگرووپە بازرگانییەکانی ئەمریکا ڕەخنەیان گرتووە لە بەرنامەی نرخنامەکانی ترەمپ.

یەکێتی ئوروپا، چین، کەناداو بەرازیل وەک وڵاتانی هەناردەی پۆڵاو ئەلمنیۆم بۆ ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاندبوو ، هەرچەشنە زیادکرانی نرخنامەی هاوردەیی ئەمریکا ، بە دانانی نرخنامە لەسەر کاڵا هەناردەییەکانی ئەو وڵاتە، قەرەبوو دەکەنەوە.

سەرپەیڤ