ڕووسیا قسەکانی وەزیری بەرگریی بریتانیای بە پڕووپووچ زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i330747-ڕووسیا_قسەکانی_وەزیری_بەرگریی_بریتانیای_بە_پڕووپووچ_زانی
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لەکاردانەوە بە تۆمەتی هاوشانە بەریتانیەکەی قسەکانی ناوبراوی بە بێ بایەخ و پڕوپووچ لێکدایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2018 07:33 Asia/Tehran
  • ڕووسیا قسەکانی وەزیری بەرگریی بریتانیای بە پڕووپووچ زانی

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لەکاردانەوە بە تۆمەتی هاوشانە بەریتانیەکەی قسەکانی ناوبراوی بە بێ بایەخ و پڕوپووچ لێکدایەوە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تەلەفزیۆنیی ڕاشا تودەی، ئیگۆر کۆناشنکۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وتی: ئەو چەشنە لێدوانانە نەک هەر بێ بایخ بوونی تۆمەت و بوختان هەڵبەستنەکانی لەندەن بۆ مۆسکۆ پێشان ئەدا بەڵکوو پێشاندەری بێ بایخبوونی کەسانێکیشە کە تۆمەت هەڵدەبەستن.

گاوین ویلیامسۆن وەزیری بەرگریی بەریتانیا رۆژی پێنج شەممە پەلاردان بەماددەی شیمیایی سێرگئی سکریپال سیخوڕی پێشووی ڕووس لە خاکی ئەو وڵاتەی بەکردەیەکی "بێ شەرمانە" لەلایەن مۆسکۆوە زانی و وتی: ڕووسیا لەجیاتی وەڵامدانەوە باشترە وازبێنێ و بێ دەنگ بێ.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا وتی: بەریتانیا دەمێکە بووەتە هێلانەی هەڵاتووەکانی سەرانسەری جیهان و ناوەندی سازکردنی خەبەر وهەواڵی درۆئین، لە ناوەندی پێوشوێن گرتنی مافی مرۆڤ لە سووریا جێگیر لە لەندەن بگرە هەتا گرووپی کڵاوسپییەکان لە سووریا کە لەلایەن ئەفسەرانی بەریتانی بەدیهاتووەو ڕووسیا بەئەنجامدانی هەموو تاوانکارییەک، تۆمەتبار دەکەن.

سێرگئی سکریپال سیخوڕی دوولایەنیی بەڕەگەز رووس و کچە٣٣ساڵانەکەی حەوتەی ڕابردوو لەشاری سالزبێری لە باشووری لەندەن بەماددەی شیمیایی ژەهراوی و ڕەانەی نەخۆشخانە کران.