ئادار 22, 2018 20:03 Asia/Tehran
  • مانگرتنی سەرتاسەری لە فەرانسا

بە دەست پێ بوونی مانگرتن لە بەشی گواستنەوەی ڕێگای ئاسن و فڕگەو قوتابخانەو نەخۆشخانەکانی فەرانسا، ئەمڕۆیان لەم وڵاتەدا وەک پێنج شەممەی ڕەش ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی فرانس ٢٤ ، بەم مانگرتنە لە ھەر دە شەمەندەفەری توندئاژۆ لە فەرانسا، تەنیا چواریان لەگەڕدان و بۆ پەیوەندیی نێوان شارەکانیش ھاتوچۆی شەمەندەفەرەکان لە سەدا ٢٥ ی کەم دەکات.

ئەوەی وا موسافیرەکانی پەرۆش کردووە ماوەی مانگرتنەکەیە کە سێ مانگ ڕاگەیەندراوە.

بە دەست پێ بوونی مانگرتنی فەرمانبەرانی کۆنترۆڵی گەشتە ئاسمانییەکان لە ھێڵی ئاسمانیی فەرانساش، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەیرفرانس پێش بینیی ئەوەی کردووە کە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم کۆمپانیای تێک بچن.

ئێستاکە لەسەدا سیی گەشتە ئاسمانییەکانی و ھاتوچۆی فڕگەکانی پاریس ھەڵوەشاونەتەوە.

مانگرتن قوتابخانەکانی فەرانساشی گرتووەتە بەر. بە قسەی سەندیکاکان، لە سەدا بیست و پێنجی فێرکارانی باخچەی منداڵان و قوتابخانەکانی بنەڕەتی بەتێکڕایی مانیان گرتووە.

لە ئەنجامی مانگرتن لە نەخۆشخانەکان،ناوەندەکانی ڕاگرتنی بەساڵاچووان و منداڵانی شیرەخۆرەش ڕادەی ڕاژەکارییەکانیان دابەزیوە.

سەرپەیڤ