کۆشکی سپی : تڕەمپ ئامادەیە بۆ چوونەدەر لە بەرجام
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند بێتوو گۆڕانکاریەکانی دڵخوازی ئەمریکا لە "بەرجام"دا جێ بەجێ نەکرێن ، واشنگتۆن لەو رێککەوتنە نێودەوڵەتیە دەکشێتەوە .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، "راج شاە "شەوی رابردوو گوتی ، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەرجام بە خراپترین رێککەوتن دەزانێ .تەبێژی کۆشکی سپی وتیشی : تڕەمپ مکوڕانە خوازیاری گۆڕانکاریی لە بەرجام دایە ، چ لە ئاستی کۆنگرە و چ بە هاریکاریی شەریکە ئورپیەکانی.
کەناڵی دەی تەلەفزیۆنی ئیسراییلیش دوانیوەڕۆی دوشەممەەراپۆری دا بنیامین نەتانیاهوو لە چاوپێکەوتنی هاپکۆ ماس و ژان ئێڤ لۆدریان وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان و فەڕەنسە لە قودسی داگیرکراو رایگەیاندووە ، ئەگەر گۆڕانێکی بەرچاو لە بەرجامدا نەکرێ ، تڕەمپ دوازدەی ئایاری 2018 لەم رێککەوتنە نێودەوەڵتیە دەچێتە دەر .
تڕەمپ بە بانگەشەی ئەوەی کە رێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دابین دەکات خوازیاری گۆڕینی چەند بڕگەیەکی بەرجامە بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیی واشنگتۆن .
هەر لەم ئاڕاستەیەدا ، تڕەمپ 12 ی ژانیپەری 2018 هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی ئێرانی درێژ کردەوە ، بەڵام هەندێ شەرتی دانا وەک گۆڕینی هەندێ لە بڕگەکانی بەرجام ، دەسڕاگەیشتن بە سایتە سەربازیەکان و بایکۆتی موشەکیی ئێران بۆ راگرتنی وڵاتەکەی لە بەرجامدا و گوتی : ئەگەر کۆنگرە و ئووپا ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکەن ، لە قۆناخی دواتردا ( 12 رۆژی دیکە - 12ی ئایار ) هەڵپەساردنی بایکۆتەکان درێژ ناکاتەوە و لە بەرجام دێتەدەر .
ئەوە لە کاتێک دایە کە فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئورپا و لایەنەکانی دیکەی رێککەوتنی ناڤۆکی بە جاران بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرجام بۆ کۆمەڵی نێوەتەوەییە وتوویانە ، ئەمە رێککەوتنێک نیە کە دوو قۆڵی ئامادە کرابێ و بکرێ گۆڕانی تێدا بکرێ .
جیهان بەپێچەوانەی تڕەمپ و نەتانیاهوو خوازیارری پاررێزانی بەرجامە .
رێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک ( بەریتانیا ، فەڕەنسە ، روسیا ، چین ، ئەمریکا و ئاڵمان ) لە ژانیڤەری 2016 وە کەوتوەتە بواری جێبەجێ کران .