تاقیکردنەوەی مووشەکە نوێکانی ڕووسیا لەمیانەی مانۆڤرێک لە ناوچەی ئۆرال"ی ئەو وڵاتە
ئادار 30, 2018 09:34 Asia/Tehran
کاربەدەستانی سەربازیی ڕووسیا باسی تاقیکاری مووشەکیی نوێی وڵاتەکەیان کرد لەمیانەی مانۆڤرێک لە ناوچەی ئۆرالی ئەو وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاشا تودەی ، کاربەدەستانی سەربازیی ڕووسیا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند زۆرتر لە دە هەزار هێزی سەربازی و هەزار ئوتوموبیل لە مەشقی هێزی مووشەکیی ستراتژیکی ڕووسیا لە ناوچەی ئۆرالی ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بەشدارییان کرد .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، لەم مەشقە دا چەند نموونە چەکەمەنی نوێی ڕووسیا لەوان مووشەکی بالستیکی قاڕەپێوی نوێی پارسی دوو تاقی دەکرێتەوە.
ڕاپۆرتەکان دەڵێن تەنیا لە ڕۆژی یەکەمی ئەم تاقیکارییە زۆرتر لە بیست تاقیکاری مووشەکی ئەنجام دراوە.
فڕۆکە جەنگییەکان لە چەشنی میگی سی و یەک و فڕۆکەکانی سیخوڕی ، چەند کۆپتەری سەربازی و فڕۆکەی بێ سەرنشینیش لەم مەشقە بەشدارییان کرد.
سەرپەیڤ