مان گرتنی کارمەندانی بەشی ئاسنە ڕێی فەرانسا
مان گرتنی ئەمڕۆسێشەممە لە بەشی ڕێگای ئاسنی فەرانسە بووەبە هۆی ناکۆکی بەربڵاولە هێڵی ڕێگا وبانی ئاسن لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دا .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی فرانس بیست وچوار ، ئەم مان گرتنە دەبێتە هۆوموسافیرەکان ڕووبکەنە کەرەسەیەکی تری هاتووە چوو کەئەمە بە زیانی کۆمپانیای نیشتمانی ڕیگای ئاسنی فەرانسە دەبێت چون نێزیک بە حەفتسەد ملوین یوروو لەداهاتەکەی لەدەس ئەدات. ناکۆکی نیوان کارمەندانی ڕیگای ئاسن ودەوڵەتی فەرانسە ، لە رۆژی دوشەممە دەسپێکرا وکارمەندانی ڕیگای ئاسن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە چاکسازی دەوڵەت دەسیان لە کار کێشا. بەپێی بەرنامەی ڕاگەێندراوکارمەندانی ڕێگای ئاسنی فەرانسە ، هەتا کۆتایی مانگی ژوئەنی دووهەزارو هەژدە لە هەرپێنج ڕۆژ دوو ڕۆژ لە مان گرتن دا دەبن. کەم کرانەوەی پشتیوانی دەوڵەتی فەرانسە لە کارمەندانی بەشی ڕیگا وبان، لەماوەی ساڵەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاوی پێشەیی ڕووبەڕوو بووەتەوە.