نیسان 07, 2018 11:19 Asia/Tehran
  • کۆتایی هەژدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوەی بێلایەنەکان

هەژدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوەی بێلایەنەکان دوێشەو(هەینی) بەدەرکردنی بەیاننامەیە، کۆتایی بەکاری خۆی هێنا.

کۆبوونەوەی نێوان دەورەیی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوە بێلایەنەکان رۆژانی پێنج شەممەو هەینی لە باکووی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان بەڕێوە چوو. بەگشتی ٨٠٠ نوێنەر لە١٢٠ وڵاتی ئەندام و هەروەها حەڤدە وڵات و دە دەزگەی نێودەوڵەتیی چاودێر بەشداری ئەو کۆبوونەوانە بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو بەیاننامەدا کردەی دوژمنکارانەی رژیمی زایۆنیستی لەدژ فەلەستینیان بۆ وێنە ، سازکردن و پەرەپێدانی شارۆچکە زایۆنی نشینەکان، وێران کردنی ماڵ و خانووبەرەکان، زیان گەیاندن بەسامان و داراییەکان و گرتن و خستنەبەندی بەهەزاران سیڤیلی فەلەستینی، شەرمەزار کرداوە.

وەزیرانی دەروەی بزووتنەوە بێلایەنەکان لەو بەیاننامەدا هەروەها وێڕای شەرمەزار کردنی تاوانکاریی ئەو دواییەی سەربازانی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای تاوانکارییەکان و پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە بوون.

هەینیی ڕابردوو هەزاران فەلەستینی لە چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی زەوی لە خۆپێشاندانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە بەرەو سنوورەکانی کەرتی غەززە لەگەڵ سەرزەوییە داگیرکراوەکان کەوتنەڕێ کە لەگەڵ پەلاماری سەربازانی ئیسرائیلی بەرەوڕووبوون. لەو ڕۆژەدا لانیکەم حەڤدە فەلەستینی شەهید بوون و زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کەس بریندار بوون.

زۆربەی وڵاتان لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تائێستا، ئەو تاوانکارییانەی زایۆنییەکانیان شەرمەزار کردووە.

ڕێپێوانی فەلەستینیەکان لە ساڵوەگەڕی ڕۆژی زەوی، بیرخەرەوەی بڕیاری ڕژیمی زایۆنیستی لەمەڕ داگیرکرانی خاکی فەلەستینیان لە سی مارسی١٩٧٦ـە کە هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێ.

رژیمی ئیسرائیل بەداگیرکردنی خاکی فەلەستینییەکان و دامەزراندنی شارۆچکەی زایۆنی نشین لەو سەرزەوینانە لەهەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە فەلەستینیەکان و سیمایەکی زایۆنی دان بەو ناوچانەیە هەتا زاڵێتی خوازییەکانی لەناوچە فەلەستینیەکان بچەسپێنێ.

سەرپەیڤ