ڕیابکۆف: سیاسەتی ڕووسیا ئێستایش هەر داکۆکی و پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i334740-ڕیابکۆف_سیاسەتی_ڕووسیا_ئێستایش_هەر_داکۆکی_و_پاراستنی_ڕێککەوتنی_ئەتۆمییە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە لە دیداری "مەهدی سەنایی" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە مۆسکۆ بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە سیاسەتی ڕووسیا ئیستایش هەر داکۆکی و پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکە، راشکاوانە ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ناچێتە ژیر باری هیچ گۆڕانکارییەک لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2018 09:51 Asia/Tehran
  • ڕیابکۆف: سیاسەتی ڕووسیا ئێستایش هەر داکۆکی  و پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمییە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە لە دیداری "مەهدی سەنایی" باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە مۆسکۆ بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە سیاسەتی ڕووسیا ئیستایش هەر داکۆکی و پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکە، راشکاوانە ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ناچێتە ژیر باری هیچ گۆڕانکارییەک لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەدا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "سێرگەیی ڕیابکۆف" هەروەها وتی؛ ڕووسیا ئەو چاوەڕوانییەی لە ئەورووپاییەکان هەیە کە پێبەند بمێننەوە بە بەلێن و ئەستۆگرییەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و کۆڵ نەدەنە زەخت و  گوشارەکانی ئەمریکا.

"سەنایی"و  ڕیابکۆف" لەم دیدارەدا جەختیان کرد لە سەر پێویستیی چارەسەر کرانی قەیرانەکانی ناوچە لەوان قەیرانی سووریا لە ڕێگای وتووێژ و دانوستانی سیاسیەوە.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە مۆسکۆ ڕۆژی سێشەممە هەروەها لەگەڵ "سێرگەیی وەرشینین" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین کۆبونەوە و لەگەڵ ئەو هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری نیودەوڵەتی لەوان سەبارەت بە مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمتی خستە بەر باس و لێکدانەوە.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە.

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی بە پەیمانێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

ستراتژیی دوژمنکارانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە بە دان پێدانانی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام هەموو بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەجێ هێناوە.