کاردانەوەکانی ڕوسیا بەرامبەر بایکۆتی ئەگەریی تاقمی حەوت بە دژی ئەم وڵاتە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا باسی ئامادەیی مۆسکۆی کرد بۆ وڵامدانەوە بە بایکۆتە نوێ و ئەگەرییەکان وڵاتانی ئەندامی تاقمی حەوت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک، سێرگێئی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژی سێ شەممەی دا وتی : مۆسکۆ ترسێکی لە بایکۆتی نوێ و ئەگەریی وڵاتانی ئەندامی تاقمی حەوت نییە و وڵامیان دەداتەوە .
سێرگێئی ریابکۆڤ هەروەها بەرلەمەش ڕایگەیاندبوو ماکی کۆبوونەوەی ئەندامانی تاقمی حەوت " شێوازی لە ڕووسیا ترساندنی " هەیە .
ڕۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی تاقمی حەوت لە کۆبوونەوەیەک دا لە تۆرنتۆی کەنەدا،مۆسکۆیان بە هەڵس و کەوتی دووفاقیانە تۆمەتبار کرد بوو .
ئەوان لەم کۆبوونەوەیە جارێکی تر ئیدیعای خۆیانیان لە پێوەندی لەگەڵ دەست تێدابوونی ڕووسیا لە پرسی ژەهراوی کردنی سێرگێئی ئێسکریپال سیخوڕی پێشووی ڕووس لە بەریتانیا هێنایە ئاراوە و مۆسکۆیان بە بەرپرسی ئەو ڕووداوە زانی .
ئەندامانی تاقمی حەوت هەروەها وێڕای داکۆکی کردن لە پەلاماری مووشەکیی هاوپەیمانیی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بۆسەر سوریا ئەوەیان بە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دزەی ڕووسیا لە ناوچەکە زانی و زۆرێک لە وڵاتانی جیهانیش ڕەخنەیان لەم پەلامارە گرت.