پێشوازی ڕووسیا لە دانووستانی سەرۆکانی دوو کۆریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i336124-پێشوازی_ڕووسیا_لە_دانووستانی_سەرۆکانی_دوو_کۆریا
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دانووستانی سەرۆکی وڵاتانی کۆریای باشوورو کۆریای باکووری بە هەنگاوێکی گرینگ زانی و پێشوازی لی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2018 16:32 Asia/Tehran
  • پێشوازی ڕووسیا لە دانووستانی سەرۆکانی دوو کۆریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دانووستانی سەرۆکی وڵاتانی کۆریای باشوورو کۆریای باکووری بە هەنگاوێکی گرینگ زانی و پێشوازی لی کرد .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، سرگئی لاڤرۆف دیداری رۆژی هەینی سەرانی دوو کۆریای وەک "کردەوەیەکی گرنگ" لە ڕەوتی ئاشتی و پیکەوە ساچان لە نێوان کۆریای باکووری و کۆریای باشووری زانی.

 وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، جەختیکرد کە مۆسکۆ ئەم دانیشتنەی وەک کردەوەیەکی گرنگ لە لایەن دوو وڵات لە ڕەوتی ئاستی دەزانێت.

 لاڤرۆف بەڕاشکاوی وتی، ڕوسیا بۆ پەرەی تەعامۆلەکانیی نێوان کۆریای باکووری و کۆریای باشووری لە وان بەدیهینانی هاوکاری سێ قۆڵی لە بواری ئاسنە ڕێ،کارەبا و گاز ئامادەیی هەیە .ئەمە یەکەمین کاردانەوەی مۆسکۆ،بە دیداری سەرانی  کۆریای باکووری  وکۆریای باشووری بوو.

"مونجائە ئین" سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری و" کیم جوونگ ئوون" ڕێبەری کۆریای باکووری، لە دانیشتنی رۆژی هەینی خۆی لە گووندی سنووری "پانمونجووم" ڕێککەوتننامەی خاوێن بوونی تۆکمەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ناڤۆکی لە نیمچە دوورگەی کۆریا ئیمزا کرد .