لێدوانی پڕووپووچی دووبارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی ئێران
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێنێ هەینی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ ئانگێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان لە کۆشکی سپی، لێدوان و قسەی هەڵیت و پەڵیتی هەمیشەیی خۆی لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات کردەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ دۆناڵد ترەمپ لەو پرێس کۆنفرانسەدا وتی: دەبێ لەوە دڵنیا بین کە ئێران دەستی بەچەکی ناڤۆکی ڕاناگا.
ئەو لێدوانە گاڵتەجاڕانەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تائێستا چەندین جار پێیان داگرتووە لەسەر ئاشتیانەبوونی چالاکیی ناڤۆکیی ئێران.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە لێدوانێکی پڕووپووچدا ئێرانی بەبەرپرسی بەشی زۆری ناجێگیرییەکان لەناوچەدا زانی و ئیدیعای کرد؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی لە تیرۆریستان دەکات.
سەرۆک وەزیرانی ئاڵمانیش هاوڕەوت لەگەڵ ترەمپ بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، یەکەم هەنگاوە بۆ پێش گرتن بە دەسڕاگەیشتنی ئێران بەچەکی ناڤۆکی، ئیدیعای کرد، ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕێککەوتنێکی تۆکمەو تەواو نییە.
ئانگێلا مێرکل هەروەها پێی داگرت: بەرلین لەگەڵ واشنگتۆن کۆکن لەسەر پێویستیی بەرتەسک کردنەوەی دەسەڵاتی ناوچەیی ئێران.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سووریا ، لەسەر داوای فەرمیی ئەو وڵاتانە، یارمەتی ڕاوێژکارییان پێدەکا، کردەیەک کە قەت بەدڵی ترەمپ ومێرکل نییە.