ترامپ: بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی خراپترین ڕێککەوتنە، هەتا سێ مانگی تر باڵوێزخانەی ئەمریکا دەگوازرێتەوە بۆ قودس
سەروکی ئەمریکا شەوی یەکشەممە لەنێو کۆڕی لایەنگرانی لە ئەیالەتی میشیگانی ئەو وڵاتە دیسان وتی : بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ،خراپترین ڕێککەوتنە.
دوناڵد ترەمپی بەرلەمەش بەجاران بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی تری بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێککەوتنێکی نالەبار و خراپ وەسف کردبوو .
سەرۆکی ئەمریکا بەم بانگەشەیەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئێران دابین دەکات ، داوای گۆڕینی خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتنەی کرد لە پێناودەستەبەر کرانی بەرژەوەندییەکانی واشینگتۆن.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە فێدێریکاموگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە جاران بەپێداگریکردن لەسەر ئەمەی کە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە وتوویشیانە : ئەمە ڕێککەوتنێک نییە کە دوولایەنە داڕێژرابێت و بکرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێ. جیهان بە پێچەوانەی ڕوانگەی ترامپ خوازیاری پاراستنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکییە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەروکی ئەمریکا لە میشیگان هەروەهاوتی : واشینگتۆن لە ماوەی سێ مانگی داهاتوو باڵوێزخانەکەی لە تەل ئەبیب دەگوازێتەوە بۆ قودسی داگیرکرا.
ترەمپ شەشەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 سەرباری نەیارەتی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی ڕایگەیاند : واشینگتۆن، قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی دەناسێ .
ترەمپ هەروەها داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ بەیتولموقەدەس خۆش بکات .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە کۆگەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ،بیست و یەکەمی دیسەمبەری 2017 بڕیارنامەی داکۆکی لە قودسی بە 128 دەنگی ئەرێ ، نۆ دەنگی نا و سی و پێنج دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد .
بەپێی ئەم بڕیارنامەیە، ڕێکخراوی نەتەوەکان قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕەسمی ناناسێت.