ڕۆژنامەی هائارتس، ئێران میحوەری سەرەکیی وتووێژەکانی وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا لەگەڵ نتانیاهۆیە.
ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارتس ڕۆژی شەممە نووسی : کۆماری ئیسلامیی ئێران میحوەری سەرەکیی وتووێژەکانی مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستییە.
مایک پمپێئو کەئێستا لە عەرەبستانی سعودی دایە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە لە فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ نتانیاهۆ دیدار بکات .
ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارتس وتی نتانیاهۆ لەم چاوپێکەوتنەدا لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی ئێران وتاقمی پێنج و یەک، پێداگری دەکات.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بەجاران داوای گۆڕین ویان هەڵوەشاندنی بەرجامی کردووە.
چاوپێکەوتنی نتانیاهۆ و پەمپێئو لەحاڵێکدا ئەنجام بووە کە کەمتر لە دوو حەوتە بە بەرواری درێژکرانەوەی بایکۆتەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا ماوەتەوە بەڵام دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کردووە ئەگەر خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی نەگۆڕدرێ لەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە دەکشێتەوە.
ترەمپ بەم ئیدیعایە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندییەکانی ئێران دابین دەکات داوای گۆڕینی خاڵەکانی بەرجام لە پێناوبەرژەوەندی واشینگتونی کردووە.
پەمپێئو شەوی چوارشەممە بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی سعودی گەیشتە ڕیاز .
کاربەدەستێکی باڵای ئەمریکی شەوی یەکشەممە بە ڕویتەرزی وت بەشی بەربڵاوی وتووێژەکانی پەمپێئو لەگەڵ کاربەدەستانی سعودی و زایۆنیستی ، لەسەر چۆنیەتی بەرەنگار بوونەوەی ئێرانە.