May 02, 2018 09:18 Asia/Tehran
  • بانگەشەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: واشێنگتۆن بەنیازی ھەموار کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:واشێنگتۆن پێبەندی ھەموار کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندایە.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە، کریستییەن جەیمز وتەبێژی عەرەب زمانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەم کەناڵە جارێکی تر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێران ھۆکاری تێکدانی سەقامی ناوچەکەیەو دەبێ بەربەرەکانێی لەگەڵدا بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ھەروەھا بانگەشەی کرد کە ترەمپ بەنیازی ھەموار کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندایە، بەڵام ئێرانی ڕۆڵی سەرەڕۆیەک لە ناوچەکەدا دەگێڕێت و ھۆکاری بەربەرەکانێی ئەمریکا لەگەڵ ئێرانیش ھەر بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە.

لە سەروبەندی تەواو بوونی مۆڵەتەکەی ترەمپ بۆ نانەوەو یان وازھێنان لە ھەنگاوی ھاوبەش، ھەوڵ و پەلەقاژە بەمەبەستی بە چۆک دا ھێنانی ئێران لە بەرامبەر زێدەخوازییەکانی بەدەر لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لەژێر ناوی ھەموار کردن دا پەرەی سەندووە.

قسەکانی کریستییەن جەیمز وتەبێژی عەرەب زمانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ھەموار کردنی ھەنگاوی ھاوبەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە کۆشکی سپی شەوی چوارشەممە لە ھاوتەریبییەکی بە ھەنگ و پەلەدا لەگەڵ شانۆگاڵتەجاڕانەکەی ناتانیاھۆ، گشتایەتیی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانی بردەژێر نیشانەی پرسیارەوەو بە پێچەوانەی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، بانگەشەی کرد کە ئێران بەشێوەی نھێنی خەریکی دەست ڕاگەیاندن بە چەکی ناڤۆکییە.

سەرپەیڤ