دانپێدانانی کاندۆلیزا ڕایس : ئێران هیچ لادانێکی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەبووە
وەزیری پێشووی ئەمریکا دانی نا بەوەدا کە هیچ لادانێک لە ئێران لەبارەی بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەبینراوە و نییە .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەمریکی سی بی ئێس نیووز ، کاندۆلیزا رایس ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەوڵەتی کۆماریخوازی جۆرج دابیلو بوش وێڕای دانپێدانان لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتی : بە چوونەدەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە، هیچ گرفتێک چێ نابێت.
رایس هەروەها بە وەبن پرسیار خستنی ئیعتباری تەکنیکیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤوکی، ئیدیعای کرد کە میکانیزمی تاقیکردنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، لاوازە .
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا هیواداری دەربڕی کە وتووێژی سەرۆکانی ئەورووپایی و ترەمپ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، خۆی وتەنی بەرز کردنەوەی ئاستی ئەم ڕێککەوتنەی لێ بکەوێتەوە.
دوناڵد ترەمپ وێرای پێداگرتن لەسەر گۆڕینی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەپێی خواستەکانی ڕایگەیاندووە کە دوازدەی مانگی مەی سەبارەت بە مانەوە یان وازھێنانی ئەمریکالەم ڕێککەوتننامەیە بڕیار دەدات. بەڵام کاربەدەستانی ئەورووپی وێڕای پێداگری لەسەرگرینگایەتیی پاراستنی بەرجام هەوڵ دەدەن ئەمریکا لەم ڕێککەوتنامەیە بمێنێتەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نایەوێ وتووێژ بکات و هیچ گۆڕانێکیش قەبووڵ ناکات.