May 02, 2018 12:36 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کۆشکی سپی هاوڕەوت لەگەڵ زایۆنییەکان: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەر بنەمای بانگەشەی هەڵە پێکھاتووە

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی سێ شەممە هاوڕەوت لەگەڵ بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دانی زانیاری نادروست لە کاتی وتووێژی ناڤۆکی تۆمەتبار کرد و وتی : بەرجام بە پێی ئەم زانیارییانە پێکھاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،سارا هاکبی سەندێرز  پێداگری کرد : ئەمریکا  نەیاری بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.

وتەبێژی کۆشکی سپی شەوی سێ شەممەش  دوای شانۆی پڕوپاگەندەییانەی تازەی نتانیاهۆ دژی ئێران،کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە خەریک بوون بە بەرنامەی  نهێنیی چێکردنی چەکی  ناڤۆکی  تۆمەتبار کرد و وتی :  واشینگتۆن زانیارییە بڵاو کراوەکان لەلایەن نتانیاهۆ بە وردبینییەوە لێک دەداتەوە.

نتانیاهۆ شەوی سێ شەممە، ژومارێک وێنە، سی دی  و کاغەزی  لە بەرامبەر کامێرا نیشان داو ئیدیعای کرد ئێران بەرنامەی نهێنیی بۆ چێکردنی چەکی ناڤۆکی هەیە.

فێدێریکا  موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم شانۆ پڕوپاگەندەیە  ، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئاژانسی  نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی تائێستا بەجاران   لەسەر ئاشتیانە بوونی  چالاکیی ناڤۆکیانەی ئێران  پێداگری کردووە  وتیشی : نتانیاهۆ   هیچ بەڵگەیەکی  نییە کە نیشان بدات ئێران  بەرنامەی ڕێککەوتنی  ناڤۆکیی  بنپێکردووە.

ئەم بانگەشەیەی نتانیاهۆ دووپات کردنەوەی هەر ئەو بانگەشانەیە کە ئەمریکاییەکان پێشتر لەژێر ناوی  چالاکیی ناڤۆکی  ڕابردووی  ئێران ناسراو بە پی ئێم دی سازیان کردبوو و کەچی لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی  دۆسیەکەی لەلایەن ئاژانسەوە داخرا.

بانگەشەی شەوی  سێ شەممەی  نتانیاهۆ خێرا دوای سەفەری  مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ فەلەستینی داگیرکراو ھاتە ئاراوە و ئەوەی دەرخست کە دەستی ترەمپ بەتاڵەو ناوبراو بۆ ئەوەی  لە  ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە پێویستی بە بیانووە.

سەرپەیڤ