چاوەدێریی ئاسایشیی فەرەنسا لەسەر پەیامنێرە بریندارەکانی ڕادیۆتەلەفزیۆن لە نەخۆشخانە
ڕەوشی نەخۆشخانەی ئوپیتالی پاریس کە پەیامنێر و وێنەگری برینداری هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون لە فەرنسا بۆ ئەوێ گوێزراونەتەوە ئاسایشییە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفزیۆن، ئێمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کە لە ئۆسترالیا دایە شەوی چوارشەممە بێ ئەوەی پەلاماری خوێناویی پولیسی فەرەنسا بۆسەر خۆپیشاندانی جەماوەری لە پاریس ئیدانە بکات، لە تویتەکەی دا هەڕەشەی کرد : تێکدەرانی ئاسایش و هێوری لە هەر کوێ بن ، دەستگیر دەکرێن و سزا دەدرێن .
دوابەدوای بڵاو بوونەی تویتی هەڕەشە ئامێزانە و بەدژی مافی مرۆڤی سەرۆکی فەرەنسا، ڕەوشی ئاسایشی لە نەخۆشخانەی ئۆپیتالی پاریس توندتر بووەتەوە.
پەیامنێری هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەفزیونی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تاران وتی : هێزی ئاسایشیی فەرەنسا لە دەورووبەری نەخۆشخانەکە سەقامیان گرتووە و پێشیان گرتووە بەوەی بچێتە تەنیشت رامین تەوحیدیان وێنەگری هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران.
پۆلیسی فەرەنسا هەڕەشەی کردووە ئەگەر بزانێ کە پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیۆن لە موبایلەکەی بۆ وەرگرتنی وێنە و ناردنی هەواڵ کەڵکی وەرگرتووە ، دەستی بەسەردا دەگرێ .
وێنەگری هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیونی ئێران لە فەرانسە کە لەبەر توندوتیژیی پۆلیسی ئەم وڵاتە بریندار بووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە ، لە کۆما دایە.
وێنەگری هەاڵدەریی رادیۆتەلەفزیونی ئێران لە پاریس ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کاتی گواستنەوەی هەواڵی خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی لە پاریس سەری بەر گولەی پلاستیکی پۆلیسی دژە شۆڕشی فەرانسا کەوت و بەتوندی بریندار بوو.