وشداریی ڕووسیا لەمەڕ هەڵوەشانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و شوێنهاتەکانی
حکومەتی ڕووسا لە بەیاننامەیەکدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، میکانیزمێکی هاوسەنگە بۆ دابین کردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکان، وشداری دا، هەڵوەشانی ئەو ڕێککەوتنە، شوێنهاتی جیددی لێ دەکەوێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ئەو بەیاننامە لەلایەن شاندی ڕووسی و لەدرێژەی دانیشتنی دووهەم کۆمیتەی پێشەکییەکانی کۆبوونەوەی پێداچوونەوە بە پەیمانی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکی ناڤۆکی(ئێن پی تی) لە ژنێڤی سوئیس بڵاو بووەتەوە.
لەو بەیاننامەدا هاتووە، تێکچوونی هاوسەنگیی لەرزۆکی بەرژەوەندییەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، شوێنهاتی جیددی دەبێ بۆ ئاسایشی جیهانی و سیستەمی قەدەغەی پەرەپێدانی چەکی ناڤۆکی.
لەلایەکی دیکەوە کارل سکاو باڵوێزی سوید لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دوێنێ هەینی پێی داگرت؛ وڵاتەکەی داکۆکی دەکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
بەرپرسانی دیکەی ئوروپایی و هەروەها فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاش لە چەند مانگی ڕابردوودا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) هی کۆڵگای نێودەوڵەتییە، داکۆکیان کرد لەو ڕێککەوتنە جیهانییە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦ـەوە جێ بەجێ کراوە، بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم پەیمان شکێنی دەکا لەڕەوتی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنەکە.