پێداگری ڕوسیا لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران
ولادیمیر شیزۆف نوێنەری ڕووسیا لە یەکێتیی ئەورووپا وتی : بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ هەموو لایەنەکانی بەرجام خەریکی وتووێژین .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ولادیمیر شینزۆف، لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی دویچە ولەی ئاڵمانیا کە ڕۆژی شەممە بڵاو کرایەوە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئەنجامی هەوڵی چەند لایەنەی شەش وڵات و بەشی هەڵمەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپایە، وتیشی : ڕووسیا و لایەنەکانی دیکەی ئەورووپیی بەرجام، هۆگری پاراستن و بەردەوام بوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێرانن.
شیزوف لە وڵامی پرسیارێک سەبارەت بەمەی ئایا چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام پرسێکی پڕمەترسییە، وتی : ئەمریکا ئەگەر لە بەرجام بکشێتەوە ، بنپێکەری سەرەکیی ڕێککەوتنێک دەبێت کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هاودەنگی لەسەرە و ئەمە کارێکی پڕمەترسییە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج و یەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016 جێبەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی ئەم تاقمە هەمیشە ئەو ڕێککەوتنە ناڤۆکیەی بنپێ کردووە.
دوناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا هەمووکات بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، پێداگری کردووە : بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ڕێککەوتنێکی پڕمەترسییە.