وشداری دانی سەناتۆری ئەمریکی سەبارەت بە چوونەدەر لەبەرجام
سەناتۆری دیمۆکراتی ئەمریکی وتی : چوونەدەری واشینگتۆن لە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، هەڵەیەکی گەورەیە کە ئیعتبارێک بۆ ئەمریکا ناهێڵێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بیرکەدەی ئەمریکایی ئەنجومەنی ئاتلانتیک، ئێد مارکی سەناتۆری ئەیالەتی ماساچۆسێت لە کۆبوونەوەیەک دا لە بنکەی ئەم بیرکەدەیە لە واشینگتۆن ، ڕەخنەی گرت لە بریاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران .
مارکی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەک هۆکارێکی گرینگ لە دیاریکردنی ئەنجامی وتووێژی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور باسی کرد و وتی : ئەگەر ترەمپ کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور، بەدوای ئیعتبارەوەیە، نابێ تووشی هەڵەیەکی گەورە واتە دەرکەوتن لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بێت .
ترەمپ و کیم بڕیارە کۆتایی مانگی مەی و یان بەرایی مانگی ژووئەن پێکەوە دیدار بکەن و سەبارەت بە پرسە جۆربەجۆرەکان لەوان پاک کردنەوەی شێوەدوورگەی کوریا لە چەکی ناڤۆکی، وتووێژ بکەن.
بە نیزیک بوونەوە لە کاتی ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی هەڵپەساردنی بایکۆتی ناڤۆکیی ئێران و بڕیاردان بۆ چوونەدەر یان مانەوەی واشینگتۆن لە بەرجام، ژومارێک سناتۆر و کاربەدەستی ئەمریکا لەبارەی چوونەدەر لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە وشدارییان بە ترامپ داوە.
ترەمپ وشداری داوە ئەگەر ئەورووپاییەکان کەم و کۆڕییەکانی بەرجام چارەسەر نەکەن، لەو ڕێککەوتننامەیە دەکشێتەوە.